سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی حه‌ڤده‌ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 چیا بگرس سلێوه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێر درا، له رێوره‌سمێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێم ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێم خواست له كار‌و ئه‌ركه‌كانیدا و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش به‌ڵێنی دا پابه‌ند بێت به‌و سوێنده‌ی كه به‌جێ گه‌یاندووه‌و به هه‌موو توانا كار ده‌كات به ئاراسته‌ی هه‌رچی زیاتر چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به برِیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و برِیار درا له برِی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ پێك بهێنرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره 4ی له ساڵی 2010 بۆ ده‌سته‌كه په‌سه‌ند كرد‌و دواتر به ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئێستا ئه‌و ده‌سته‌یه به فه‌رمی ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
