گه‌رمیان: هۆبه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی‌ ده‌رونی‌ ده‌كرێته‌وه‌

گه‌رمیان: هۆبه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی‌ ده‌رونی‌ ده‌كرێته‌وه‌
23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان هۆبه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی‌ ده‌رونی‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ هۆبه‌كه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌چاره‌سه‌ری‌ ده‌رونی‌، هۆبه‌كه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی‌ ده‌رونی‌ دیكه‌ش ئه‌نجامده‌دات.

به‌رێوه‌به‌ری‌ هۆبه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌رونی‌، محه‌مه‌د ئیسماعیل، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، ئامانجی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هۆبه‌یه‌ گه‌شه‌دانه‌ به‌كاری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌رونی‌ به‌هۆی گرنگی ئه‌و بواره‌وه‌، كاری‌ هۆبه‌كه‌ بینینی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌رونییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ بۆ بره‌ودان به‌بواری‌ هۆشیاری ده‌رونی‌‌و ئاشناكردنی‌ هاوڵاتیان به‌م بواره‌.

محه‌مه‌د ئیسماعیل رونیكردووه‌ كه‌ له‌هه‌ریه‌ك نه‌خۆشخانه‌كانی‌ گشتی‌ قه‌زای‌ كه‌لارو كفری‌‌و ناحییه‌ی‌ رزگاری‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌رونیان هه‌یه‌ بۆ پیشكه‌شكردنی‌ رێنمایی‌و وه‌رگرتنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ نه‌خۆشی‌و گرفته‌ ده‌رونییه‌كان.
Top