سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راپه‌راندنی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كۆبۆوه
ئه‌مه و به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێ بكه‌وێ، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد به مه‌به‌ستی ئه‌حواڵپرسین سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و ئاگاداربوون له‌و رێوشوێنه پزیشكیانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك بارزانی زۆر خۆشحاڵ بوو به باشتربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئه‌و چاره‌سه‌ركردن و رێوشوێنه پزیشكیانه‌ی بۆیان دانراوه.
