نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتەوەکان و پارێزگاری کەرکوک کۆبونەوە

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتەوەکان و پارێزگاری کەرکوک کۆبونەوە
22ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرلەبەیانی ئامڕۆ سێ شەممە مارتن کۆپلەر، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، گەیشتە شاری کەرکوک و لە گەڵ د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک کۆبویەوە.
بە پێی زانیارییەکان مەبەستی سەردانەکەی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەرکوک، لێکنزیکردنەوەی لایەنەکانی ئەو شارەیە، بڕیاریشە لە گەڵ جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەری سەرجەم لایەنەکانی شارەکە کۆبێتەوە.
Top