نێچیرڤان بارزانی: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به دیالۆگێكی نیشتمانی ده‌ستپێبكه‌ین و له ئه‌نجامدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت
ئه‌مرۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامیان كرد‌و كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد، له‌سه‌ره‌تادا عه‌لی باپیر رایگه‌یاند: هه‌ردوو شاند رای ئیجابی سه‌رۆكی هه‌رێمیان پێڕاگه‌یاندین سه‌باره‌ت به‌م كه‌موكوڕیانه‌ی له سیسته‌می حوكمرانی و داموده‌زگاكان دا هه‌یه له كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئیجابی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتییان هێنا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی زیاتر پێویسته باس بكرێت و گفتوگۆمان له‌باره‌وه كرد، میكانیزم و ورده‌كارییه‌كانی چۆن بێت، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندین كه هێڵی سوورمان نییه، سه‌باره‌ت به‌هه‌ر چاكسازییه‌ك پێویست بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمه‌كه‌كان بكرێت.
دواتر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆبۆوه و پاشان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌و بابه‌تانه بكرێت كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كراوه، كۆبوونه‌وه‌كان ئیجابی بووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی من و به‌رهه‌م ساڵح بۆ گفتاوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش راسیردراین، بۆ ئه‌وه‌ی به دیالۆگێكی نیشتمانی ده‌ستپێبكه‌ین و له ئه‌نجامدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستپیشخه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه بووه بۆیه به‌چاكمان زانی یه‌كه‌م سه‌ردانمان بۆ لای ئه‌و بێت.
وتیشی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسمان كرد، دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاشان به‌رهه‌م ساڵح، رایگه‌یاند: ئه‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌رووی عێراق بۆته‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ كوردستان، ئیمه وه‌كو دوو حزبی سه‌ره‌كی حوكمران له هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌رزین به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون، هه‌روه‌ها پێش خه‌ڵكی دیكه ده‌ڵێین كه‌موكوڕی هه‌یه، پێویستمان به‌چاكسازی و تۆكمه‌كردنی بناغه‌كانی حوكمران هه‌یه، پته‌وكردنی یه‌كریزی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویستی به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه.
وتیشی: ئێمه له‌و قۆناغه زۆر به‌جیدی به‌ده‌نگ دایه‌لۆگ و دانوستاندنێكی نیشتمانیه‌وه‌ین، هه‌موو بابه‌ته‌كان و دۆسیه‌كان جێگه‌ی باسكردنن و ده‌كرێت تاوتوێ بكرێت، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر به‌رین.
