د.عه‌لى سه‌عید: پرِۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى یه‌كێكه له پایه‌و كۆڵه‌گه گرنگه‌كانى حوكمرِانى
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى رِێكخرابوو، له‌سه‌ره‌تادا د.عه‌لى سه‌عید وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد، له گوته‌كه‌یدا به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى به‌پرِۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى كرد و گوتى: پرِۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى یه‌كێكه له پایه‌و كۆڵه‌گه گرنگه‌كانى حوكمرِانى و په‌یوه‌سته به‌كۆى بواره‌كانى ژیان هه‌ر له بوارى داوده‌رمان و خواردن و ژینگه‌و رِاگه‌یاندن تا ده‌گاته بوارى كارگێرِى و به‌رِێوه‌بردن، ئه‌وه‌شى رِاگه‌یاند: بوارى كارگێرِى و به‌رِێوه‌بردن په‌یوه‌ندییه‌كى رِاسته‌وخۆى به‌ژیانى رِۆژانه‌ى هاوولاَتیانه‌وه هه‌یه، چونكه رِۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوولاَتیان بۆ رِایكردنى كاره‌كانیان سه‌ردانى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێى داخه له‌مه‌وپێش بایه‌خ به‌دڵنیایى جۆرى بوارى كارگێرِى و به‌رِێوه‌بردن نه‌دراوه، هه‌ربۆیه رِۆژانه خه‌ڵكێكى زۆر بوونه‌ته قوربانى ئه‌و بواره، ئه‌وه جگه له‌و رِۆتینه زۆرانه‌ى كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و زۆرجار كاریگه‌ریی خستۆته سه‌ر بارى ده‌روونى هاوولاَتیان، كاتێك كه بۆ رِایكردنى مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانى فه‌رمانگه جیاكان ده‌كه‌ن، د.عه‌لى سه‌عید ئه‌وه‌شى رِونكردنه‌وه كه دڵنیایى جۆرى تا ئێستا نه‌بووه به‌كولتوور و بایه‌خى پێنه‌دراوه نه له‌سه‌ر ئاستى تاك و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت كه‌رتى تایبه‌تیش.
له كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئاماده‌بووانى كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین پێشنیاز گه‌لاَڵه كران بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
