زۆرینەی پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ بواری ئاو و ئاورِۆ ته‌رخان كراوه
وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جگه له زیاتر له 370 پرِۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، 525 پرِۆژه‌ی به‌رده‌وام و 78 پرِۆژه‌ی پێشنیاركراو بۆ ساڵی 2013 له‌پلاندایه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌سه‌ر بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌ت جێبه‌جی ده‌كات، هاوكات پرِۆژه پێشنیاره‌كانی ساڵی 2013ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌مجۆره‌ی خسته‌رِوو كه بۆ پارێزگای هه‌ولێر 21 پرِۆژه بۆ سلێمانی و گه‌رمیان 26 پرِۆژه و بۆ دهۆك 30 پرِۆژه و ته‌نیا گوژمه‌ی پرِۆژه پێشنیاركراوه‌كان بۆ ساڵی 2013 به‌گشتی 690 ملیار‌و 626 ملیۆن دیناره، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ودا كه له ساڵی 2012 دا ته‌نیا له پرِۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان 520 پرِۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار ئه‌نجام دراوه.
گوتیشی: له كار‌و پرِۆژه‌كانی وه‌زاره‌تدا ئه‌مساڵ زیاتر گرنگی به پرِۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌رِۆ دراوه، چونكه دوو لایه‌نی خزمه‌تگوزاری زۆر گرنگ و پێویستن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و له‌ساڵی رابردوو كار‌و پرِۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زۆر به‌باشی و رێژه‌یه‌كی باش جێبه‌جێ كراوه‌و به‌ره‌وپێشچووه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و هۆكاره‌وه بۆ ئه‌مساڵ بوودجه بۆ كار‌و پرِۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ته‌رخانكراوه و له كار‌و پرِۆژه‌و ته‌رخانكردنی بوودجه‌كه‌دا هاوسه‌نگی نێوان پارێزگاكان و بواره‌كانی خزمه‌تگوزاریمان راگرتووه. دواتر وه‌زیری شاره‌وانی وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه‌و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستادا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كارتن بكرێته تاپۆ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تیش گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پێویسته بۆ هاووڵاتیان.
