سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، به ووردی بیروڕا له‌باره‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌نديی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی ئاڵوگۆر كرا و بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا مانگانه هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆببنه‌وه و پێشتریش به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانه‌وه، دیاری بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگيی نێوان لیژنه‌كان و وه‌زراته‌كان كرایه‌وه، به تایبه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و به‌دواداچوونی لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتاران له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه و له‌مباریه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌واوی ئاماده‌یی حكوومه‌تی بۆ كاراكردنی ئه‌م لایه‌نه نیشان دا و ڕایگه‌یاند: له سه‌رۆكایه‌تيی حكوومه‌ت بڕیاریان داوه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و لێژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و وه‌زاره‌تانه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی پێ كرد لیژنه‌كان تێبینی ورد و سه‌رنجی به‌جێیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كان هه‌یه و پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
لایه‌نێكی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه گۆرینه‌وه‌ی بیروڕا بوو ده‌رباره‌ى گفتوگۆگردنی بودجه‌ی هه‌رێم. له‌مباریه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت كرد كه ئه‌مسال زووتر له ساڵان پرۆژه‌ی بودجه‌یان ناردۆته په‌رله‌مان و سه‌باره‌ت به ده‌سپێكردنى گفتوگۆش له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى بودجه، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به گفتوگۆكردنی بودجه ده‌كرێت.
