وەزارەتی شەهیدان: وەك پێویست زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەشنەكراوە
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریەكان، حوسێن یابە، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەش ساڵ پێش ئێستا، حكومەتی هەرێم بڕیاری دا لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، 12 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراواندا دابەش بكات. بۆ ئەو مەبەستەش فەرمان بۆ شارەوانیەكان نێرداوە كە بڕیارەكە جێبەجێبكەن.
حوسێن یابە، گوتی: لەو رووەوە لە سنووری شاری سلێمانی ناوەناوە چەند سەد پارچە زەیوی دابەش دەكرێت و لە سنووری شاری دهۆكیش نزیكەی 65% ی زەویەكان دابەش كراون، بەڵام لە سنووری شاری هەولێر كاری پێویستی دابەشكردنی زەویكان نەكراون و لە لێكۆڵینەوەمان لە هۆكارەكەی، پێانگوتوین كە زەوی جیاكراوە نیە،یان هەرجارە و باس لە هۆکارێکی دیکە دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریەكان، هەروەها گوتی: بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان، هەوڵ دەدەین ئەو كێشەیەی سنووری شاری هەولێریش چارەسەر بكەین.
هەر كەسوكارێكی شەهیدان كە بۆ دروستكردنی خانوو زەوی پێدەدرێت، 27 ملیۆن و 500 هەزار دیناری بێ بەرانبەریشی لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدانەوە پێدەدرێت.
