سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبۆوه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى خۆشحاڵى خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕى كه رۆژى 17/1/2013 به‌رێوه‌چوو، هه‌روا ئه‌و پێشنیارانه‌ش تاوتوێكران كه له لایه‌ن هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه له كۆبوونه‌كه‌دا خرابوونه ڕوو .
هه‌ر دوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى پشتگیرى ته‌واوى خۆیان له پره‌نسیپى گفتوگۆ و دیالۆگ دووپاتكرده‌وه و دانانى میكانیزمێكیش بۆ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و گفتوگۆ و دیالۆگانه به پێویست زانرا به مه‌به‌ستى پاراستنى یه‌كریزى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان .
