ئاسۆس نەجیب ئاماری كارو پرۆژەكانی 2012 و پلانی وەزارەتەكەی بۆ 2013 خستهروو
بەپێی ئاماری كارو پرۆژەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە ئەمڕۆ 19/1/2013 ئاسۆس نەجیب\" لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خستیەڕوو رایگەیاند زیاتر لە 75 هەزار خێزان موچەی چاودێری خێزان و زیاتر لە 123 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵا موچەی كەمئەندامی وەردەگرن، هەر لەساڵی 2011 و 2012 دا 3821 گەنج لەوەرگرتنی قەرزی بچوك سوودمەندبوونەو زیاتر لە 31 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاش لەپرۆژەی بیمەی بێكاری سوودمەند بوونە.
ئاسۆس نەجیب لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوایەكەدا پلانی ساڵی 2013ی وەزارەتەكەی ئاشكرا كرد و بۆ ئەوەش ووتی پرۆژە پێشنیار كراوەكانی وەزارەت بۆ ئەمساڵ 26 پرۆژەن و 4 پرۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و 4 پرۆژەی دیكەش بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم جێبەجێ دەكرێن.
تایبەت بەپلانی 2013 وەزیری كار زیاتر وتی: كاركردن لەسەر جێبەجێ كردنی سیاسەتی بەكارخستن و دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی بۆ بنكەكانی مەشقی پیشەیی كەلار سۆران زاخۆ و دانانی هێڵی گەرم بۆ كرێكارانی خۆماڵی و بیانی و بایەخدان بەشەڵتەرەكانی پاراستنی ژنان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان بەشێكی تری پرۆژەكانی وەزارەتە بۆ ساڵی 2013.
هەر پەیوەست بە پرۆژە پێشنیار كراوەكانی ساڵی 2013 وەزیری كار وتی دوای چوار مانگ تێپەر بوون بەسەر ئەو وادەیە، ئێمە وەك وەزارەت بۆ دەزگاكانی راگەیاندن تەواوی پرۆژەكانمان دەخەینەروو و ئاماژەش بە هەموو گرفت و ئاستەنگێك دەكەین كە دووچاری هەر پرۆژەیەكمان ببێتەوە.
لەكۆنگرە رۆژنامەونیەكەدا ئاسۆس نەجیب\"" ئاشكرایكرد ساڵی پار زیاتر لە 13 هەزار كەس ناوی خۆیان وەك بێكار تۆمار كردووە، لەو چوارچێوەیەشدا داوای لەگەنجان كرد سەردانی بنكەكانی بەكار خستن بكەن بۆ تۆمار كردنی ناویان، چونكە لەپرۆسەی دامەزراندن وەك خاڵ بۆیان هەژمار دەكرێت."
