رۆژنامەنووسانی كویت: میدیای كوردی كەمتەرخەمە لەناساندنی كوردستان
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد \"لەنێو دەوڵەتانی كەنداودا باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتی كویت هەیە، بەڵام جێگەی نیگەرانییە لەچاو وڵاتانی دراوسێدا كویتیەكان كەمتر لەهەرێمدا دەبینرێن لەبواری سەرمایەگوزاریدا ئەوە لەكاتێكدا قانوونێكی پێشكەوتووی وەبەرهێنان لەهەرێمدا هەیە\""
لەبەرامبەردا وەفدی رۆژنامەنووسانی كویت كە نوێنەر ژمارەیەك لە كەناڵە حكومی و ناحكومیەكانی كویتی لەخۆی گرتبوو سەرسامیان بە جوانی سروشت و پێشكەوتنەكانی هەرێم دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا كە لەرووی گەشتوگوزاری خێزانیەوە كوردستان باشترین شوێنە.
هاوكات رایانگەیاند میدیای كوردی لەرووی پەخشكردنی واقیعی كوردستان بە زمانی عەرەبی لاوازەو نەیتوانیوە ئەو بارودۆخەی كوردستان و رووی گەشتیاری هەرێم بە بینەری عەرەب زمان بگەیەنێت.
باڵیوزی كویتیش لە وتەیەكدا روونی كردەوە خراپ تێگەیشتن هەیە لە بارودۆخی كوردستان وهەمان مامەڵەی ناوچەكانی تر لەگەڵ هەرێم دەكرێت بۆیە وەبەرهێنەرانی كویتی كەمتر لە هەرێمدا بوونیان هەیەو رایگەیاند لە ئایندەیەكی نزیكدا كار دەكەن ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە راست بكەنەوە."
