19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- له رێوره‌سمێكدا له باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌زگای مین سیراج بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای مین عه‌لی حه‌مد به‌گ له رێوره‌سمێكدا ده‌زگای مین گریبه‌ستی له‌گه‌ڵ 6 كۆمپانیا له بواری پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینرِێژكراوه‌كان ئیمزا كرد. ئه‌م چالاكییه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ساڵی 2012 دێت. به پێی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ش 18 كێڵگه‌مین له ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و گۆران و قه‌ره‌بلاغ و خانه‌قین پاك ده‌كرێنه‌وه. ماوه‌ی پرۆژه‌كه 360 رۆژه و تێكرِای رووبه‌ری هه‌موو كێڵگه‌مینه‌كان 646180 مه‌تر دووجایه و تێكرِای تێچوونی ئه‌م پرۆژانه‌ش3 ملیار و 258 ملیۆن دیناره. ده‌زگای مین له پلانی ستراتیجی خۆی دایناوه كه زیاتر هاوكاری و ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت فه‌راهه‌م بكات تا هه‌رچی زووتره خاكی كوردستان پاك بكرێته‌وه له مین و ته‌قه‌مه‌نی.