له‌ گه‌رمیان 421 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان تۆمار كراون

له‌ گه‌رمیان 421 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان تۆمار كراون
19ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌ پێى ئامارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان له‌ گه‌رمیان له‌ ساڵى 2012دا له‌ سنوورى گه‌رمیان 421 حاڵه‌تى توندوتیژى تۆماركراون كه‌ تێیدا پێنج ئافره‌ت خۆى كوشتووه‌ و پێنج ئافره‌تیش كوژراون. به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نها له‌ رِووى سكالاَوه‌ زیادى كردووه‌.

به‌ پێى ئه‌و ئاماره‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو، له‌ ناوچه‌ى گه‌رمیان كه‌ سنوورى شاره‌كانى كه‌لار و كفرى و چه‌مچه‌ماڵ ده‌گرێته‌وه‌ 421 حاڵه‌تى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان تۆمار كراون كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌: كوشتن پێنج حاڵه‌ت، خۆكوشتن پێنج حاڵه‌ت، سوتان 28 حاڵه‌ت، خۆسووتان پێنج حاڵه‌ت، ئه‌شكه‌نجه‌دان 135، ده‌ستدرێژى سێكسى نۆ حاڵه‌ت و تۆماركردنى سكالاَ 234 بووه‌.

ئاماره‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ زۆرترین رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان له‌ سنوورى شارى كه‌لار روویانداوه‌ به‌و پێیه‌ى سێ حاڵه‌تی كوشتن و 144 سكالاَ، هه‌روه‌ها 13حاڵه‌تى سوتان و خۆسوتان و هه‌شت حاڵه‌تى ده‌ستدریژى سێكسى تۆمار كراون، ته‌نها له‌ رِووى كوشتن نه‌بێت كه‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌و ساڵه‌دا زۆرترین ئافره‌تى تێیدا كوژراوه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ سێ حاڵه‌ت، هه‌ر به‌ پێى ئاماره‌كه‌، له‌ ساڵى 2012دا رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان به‌ به‌راورد به‌ سالاَنى پێشووتر زیاتر بووه‌ و له‌ ناویانیشدا حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى.
Top