ئۆپۆزسیۆن: كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بارزانی به‌رهه‌مدار ده‌بێت
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، \"ئێمه وه‌ك لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان گه‌شبینین به‌رامبه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌و پێمانوایه به‌رهه‌مدار ده‌بێت\"".
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وتیشی، \""كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی كه مامۆستا عه‌لی باپیر پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردووه‌و تێدا باس له‌گه‌رانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات له‌كاتی خۆیدا\"".
سێشه‌ممه‌ی رابردو 15-1، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تی دوو سه‌ركرده‌كه‌ی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و دواتر بریار له‌سه‌ر كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان بارزانی‌و سێ سه‌ركرده‌كی ئۆپۆزسیۆن درا.
ئاوێنه‌نیوز زانیویه‌تی كه ئۆپۆزسیۆن ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایكه‌ره‌وه ته‌ماشا ده‌كات‌و نایه‌وێت كۆبونه‌وه له‌پێناو كۆبونه‌وه‌دا بكات وه‌ك زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی پێش‌و كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا كردویانه، هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت له‌نیه‌تی هه‌ردولایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بگات كه تاچه‌ند جدین‌و ده‌یانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه هه‌مویان هه‌ر سه‌رزاره‌كی بون‌و پرۆسه‌ی چاكسازی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پێشه‌وه نه‌ناوه.
ئاوێنه‌نیوز ئه‌وه‌شی زانیوه كه كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر سێی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌هاوینه‌واری پیرمام ئه‌نجامده‌درێت.
له‌ساڵی 2009وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه، هه‌میشه بارزانی‌و تاڵه‌بانی هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆندا كۆببنه‌وه، به‌لام نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌تیكردۆته‌وه، ئێستا هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بنه‌وه."
