ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران داكۆكى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 ده‌كاته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به توندى ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆريستيانهى كرد كه ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ى بۆمب و ئۆتۆمبيلى بۆمبڕێژكراوه‌وه كرانه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌يه‌كى شارى كه‌ركووك و شارۆچكه‌ى دووزخورماتوو و بوونه هۆى شه‌هيد و برينداربوونى ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى حكوومى و هاووڵاتيان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هيدان كرد و هيواى به‌هه‌شتى بۆ شه‌هيدان و چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بۆ برينداران خواست. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو هاوكارييهك پێشكه‌ش به لێقه‌وماوان بكات و بۆ چاره‌سه‌ريى پزيشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌روه‌ها جارێكى تر جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م هێرش و كرده‌وه تيرۆرستيانه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێويسته چاره‌سه‌ريى بنه‌ڕه‌تى بۆ ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عيراق جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه يهكلايى ببێته‌وه و ئاسايش و سه‌قامگيرى له‌و ناوچانه به‌رقه‌رار ببێ.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له چۆنيهتيى جێبه‌جێكردنى بڕيار و ڕاسپارده و ڕێنماييه‌كانى حكوومه‌تى كۆڵييه‌وه و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌موو بڕيار و ڕاسپارده و ڕێنماييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به ڕێكوپێكى و له كاتى خۆي‌دا جێبه‌جێ بكرێن و گوتى: \"دواكه‌وتن و سستى له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى بڕيار و ڕاسپاردهكاندا قبووڵ ناكرێت و ده‌بێ بڕياره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له كاتى خۆي‌دا و بێ سستى و بێ كه‌موكوڕى جێبه‌جێ بكرێن\"".
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕيارى پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى له لايه‌نه پهيوهدارهكان دا بۆ ئه‌وه‌ى ڕێنمايى تازه به هاورده‌كردنى ئۆتۆمبيل به پێى پێوه‌ر و ستاندارتهكان ئاماده بكات و كاتێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبيل ده‌ستنيشان بكات، تا ڕێنمايى تازه ده‌رده‌چێت و هاورده‌كردنى ئۆتۆمبيل به شێوه‌يه‌كى باشتر و ڕێكوپێكتر ڕێك بخرێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پيشه‌سازيى حكوومه‌تى فيدرال له به‌غدا بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران هه‌روه‌ها بڕيارى پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى ديكه‌ى له لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان دا بۆ ئه‌وه‌ى له چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زهويانه بكۆڵێته‌وه كه بۆ پڕۆژه‌كان و دابه‌شكردنى زه‌وى ته‌رخان ده‌كرێن و ميكانيزمێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ئاماده بكات كه زه‌ويه‌كانيان له‌به‌ر ده‌سته.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژهياسايهك بۆ سزادانى ئه‌وانه‌ى ژينگه پيس ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ى پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماييه‌كانى پاراستنى پاكوخاوێنيى ژينگه و فڕێدانى پاشماوه و زبڵه‌وه له سه‌يرانگه و شوێنه گشتييه‌كان و شه‌قام و جاده‌كاندا.
"
