راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەوە لە بارەی رەوشی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک
هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە کەرکوک هەمیشە لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بوونە و بەردەوام لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان گیانیان بەخت کردووە و لەمەولاش لەو ئەرکە پیرۆزەیان بەردەوام دەبن و لە قەڵاچۆکردنی رەگ و ریشەی تیرۆریستان سڵ ناکەنەوە.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش و پۆلیس و هاولاتیانی خۆشەویستی کەرکوک دەکەین و جێگەیان بەهەشتی بەرینە و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەم کردارانە دەخوازین.
هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لە کەرکوک و گشت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە بە پلانی پتەوتر و کاریگەرتر و بە هەموو توانایەکمان لە هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیریی رەوشی ئاسایشی ئەم ناوچانە بەردەوام دەبین .
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١٦/١/٢٠١٣
