له سۆران پله‌ی سه‌رما بۆ 9 پله ژێر سفر دابه‌زیوه
ته‌ها یوسف له وێستگه‌ى كه‌شناسی سۆران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له دواى رۆژى (10) كانوونى دووه‌م پله‌ى سه‌رما له سه‌نته‌ری قه‌زاى سۆران به‌رده‌وام له ژێر سفردا بووه به جۆرێك كه له رۆژى (14) مانگ گه‌یشته (9-) پله كه له‌وانه‌یه ئه‌م پله سه‌رمایه له نزیك چیاكانى هه‌ندرێن و كۆره‌ك گه‌یشتبێته (16-) پله و به پێی ئاماره‌كانى ئێمه‌ش ئه‌م سه‌رمایه له ماوه‌ى (12) ساڵى رابردوو له ده‌ڤه‌ری سۆران بێ وێنه بووه و له لایه‌ن خۆشمانه‌وه پێشبینى ده‌كه‌ین كه ئه‌م شه‌پۆڵه سه‌رمایه تاكوو رۆژى (22)ى كانوونى دووه‌م به‌رده‌وام بێت.
