فرِۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا جارێكى دیكه‌ بۆردوومانى قه‌ندیلیان كرده‌وه‌

فرِۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا جارێكى دیكه‌ بۆردوومانى قه‌ندیلیان كرده‌وه‌
16ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- شه‌وی رابردوو فرِۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر به‌سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانى هه‌ردوو قه‌زاى رانیه‌و پشده‌ردا سوورِانه‌وه‌و هه‌ردوو گوندى (سڵىَ و بۆڵىَ)ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ریان له‌ بنارى قه‌ندیل بۆردوومان كردو به‌هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵى هاوولاَتیانى گوندى سڵىَ رووخان و زیانى دیكه‌ى زۆرى ماددیی به‌ باخ و موڵكى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ گه‌یاند به‌لاَم به‌هۆى چۆڵكردنى گونده‌كه‌یانه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكى گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.
Top