بارەگا و تەلە فزیۆنی ناوخۆی پارتی لەناو شاری كەركووك دەكرێتە ئامانجی تیرۆرستان و دەتەقێنرێتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 16/1/2013 لە ناوشاری كەركووك تەقینەوەیەكی گەورە ئەنجام درا و لەو كردەیەدا بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان كرایە ئامانجی تیرۆرستان.
لیواجەمال تاهیر بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك بە kdp.infoی ڕاگەیاند تەقینەوەكە لە گەڕەكی سەلاحەدین ئەنجام دراوە و بارەگایەكی پارتی و تەلەفزیۆنی ناوخۆی ئەو حزبە بەركەوتووە، گوتی \" دوای ڕووداوەكە من و كاك عەمید سەحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك چووینە شوێنی ڕووداوەكە و باری ئەمنی ناوچەكە ڕاگەیەنراوە \"".
دەربارەی ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكە ناوبراو ئەوەی خستەڕوو كە تائێستا ئامارێك لەبەر دەست نیە بەڵام برینداری تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی بەغداد دولیە\""لەسەر زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی لە شاری كەركووك بڵاوی كردەوە، كە ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای پارتی لەو شارە گەیشتونەتە 100 بریندار و كوژراویشی لەناو دایە"
