گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تیرۆركردنی پەرلەمانتار عیفان سەعدون ئەلعیساوی ئیدانە دەكات

گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تیرۆركردنی پەرلەمانتار عیفان سەعدون ئەلعیساوی ئیدانە دەكات
16ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- لە بارەی تیرۆركردنی پەرلەمانتار عیفان سەعدون ئەلعیساویه‌وه‌ گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەم لێدوانەی راگەیاند

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتار عیفان سەعدون ئەلعیساوی_یمان بیست.لە كاتێكدا بە توندی ئەو كارە چەپەڵە ئیدانە دەكەین، پرسەو سەرەخۆشیش لە خانەوادەكەی دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئۆقرەییان پێ ببەخشێ

ئەم جۆرە كارانە لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسیدا نییە و بارگرژییەكان قوڵتر دەكاتەوە . بۆیە ئەركی هەموو لایەكە هەوڵ بۆ راستكردنەوەی رێرەوی پرۆسەی سیاسی بده‌ن

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
١٥/١/٢٠١٣
Top