پارتی دیموکراتی کوردستان: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین دروستکردنی کۆمسیۆن بەتەوافق بێ
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەعفەر ئیمینکی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە دوو خاڵکرا، یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بەزوترین کات ئەنجام بدرێت وچیتر دوانەکەوێت و حکوومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاتێکی بۆ دیاری بکات، خالی دووەمیش، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەکۆبوونەوەكهدا جەختکرایەوە کە پێویستە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ، بۆ کاتەکەشی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ھەژماردەکرێ کە ھەڵبژاردنەکان 25/7/2009 ئەنجامدرا، بەڵام دانیشتنی پەرلەمان 28 ھەمان مانگ بوو و 1/9/2009یش سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرپشکە کاتی بۆ دیاری بکات ، بۆیە ئێمە لەکۆبوونەوەکەی خۆمان جەختمان کردهوە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێ و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقیش بەزووترین کات ئەنجامبدرێت.
جهعفەر ئیمینکی گوتیشی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان پێویستی بەتەوافق نییە و پێویستە داوا لەکۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بکرێ ئەنجامی بدات، بەڵام داخوازییهک ھەیە بۆ ئەوەی تەوافقی نیشتیمانی لەبارەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبێ، ئێمەش وەکو پارتی ئامادەین گفتوگۆ لەم باریەوە بکەین و ھیچ لارییهکمان نییە کۆمسیۆن بە تەوافق دروستبکرێ .
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیشیکردهوە، جیاوازی ئێمە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن لەب ارەی دروستکردنی ئەم کۆمسیۆنە ئەوەیە، ئێمە دەڵێین ئەم کۆمسیۆنە دروستبکرێ بە تەوافق، بەڵام بریارەکان لەھەموو دونیا وایە ناتوانی بەتەوافق بێ، ئێمەش وەکو عێراق دروستکردنەکەی بەتەوافقە و میکانیزمی بەرێوبەردنیشی بەکەمینە و زۆرینەیە .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتی بۆ دیاریدەکات و راوێژ بەکوتلەکانی پەرلەمانیش دەکرێت و بەتەنھا بڕیار نادرێ تاوەکو راوێژیان لەگەڵ نەکرێ.
