سلێمانی؛ کۆمەڵێک خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا

سلێمانی؛ کۆمەڵێک خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا
15ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- لیژنه‌ی چاودێریی بازرگانی سه‌ربه قایمقامیه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، له‌ گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌کی خۆراکیدا گرت که‌ هاوڵاتییه‌ک به‌شێوه‌یی نایاسایی به‌روبوومی کردبووه‌ کیسه‌وه و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی شاری سلێمانیی کردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ \"سۆران غه‌فوور\"" به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی لیژنه‌ی بازرگانی سلێمانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری رایگه‌یاند: \""له‌و شوێنه‌دا که‌ گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌و کاره‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ چه‌ند به‌روبوومێکی خۆراکی که‌ هیچ پشکنینێکی بۆ نه‌کراوه و مێژوویی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی به‌شێوه‌یه‌کی ساخته‌ دروست کردووه و کردوویەته‌ ناو کیسه‌وه‌ که‌ به‌وته‌ی لیژنه‌ی چاودێریی بازرگانی له‌ بنچینه‌دا ئه‌و خۆراکانه‌ مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدا نه‌بووه‌.

سۆران غەفوور گوتی: \""خۆراکه‌کان بریتیبوونه‌ له‌ کشمیش، ناوکی کوله‌که‌، به‌هارات، زه‌رده‌چێوه‌، ترشیی هاڕاو و زۆرێک له داو و ده‌رمانی جۆراوجۆر که‌ له‌م مه‌خزه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی کۆیان کردۆتەوه."
Top