سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ل سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه
سه‌باره‌ت به‌خاڵی یه‌كه‌م دوای وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بریاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یكی تر ئه‌نجام بدرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بیرورای خۆیان له‌سه‌ور پرۆژه‌كه گه‌لاله بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌رای كۆتایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه ئاگاداربكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردنی بودجه‌ش بریادرا له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه یه‌ك مانگه تێپه‌ر نه‌كات گفتوگۆكردنی بودجه ده‌ستی پێ بكرێت و هه‌روه‌ك میكانیزمی گونجاویش بۆ گفتوگۆكردنی بودجه دیاریكراو له‌مباره‌یه‌وه هه‌موولا كۆكبوون كه كاتێكی گونجاو دیاری بكرێت بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك تا سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه‌ی بوودجه بخاته‌روو به‌شێوه‌یه‌ك كه‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت، ئه‌ویش له‌پێناوی سود وه‌رگرتن له‌كات بۆئه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌وله‌مه‌ندو په‌سه‌ند بكرێت و له‌كۆتایشدا به‌شێوه‌یه‌ك دابرێژرێته‌وه كه سه‌رجه‌م هاولاتیانی كوردستان لێی سودمه‌ند بن.
