15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- بۆ جارێكى دیكه فرِۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورێ شارۆچكه‌ى وه‌رتێیان بۆردوومانكرده‌وه له‌مباره‌یه‌وه (كوێستان ئه‌حمه‌د) به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى وه‌رتێ رایگه‌یاند: له دواى كاتژمێژ (12)ى شه‌وى رابردوو فرِۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا گوند و ئاواییه‌كانى سنووری ناحیه‌كه‌مانیان بۆردوومان كرده‌وه كه گونده‌كانى بۆگریسكان و پرده‌شاڵ و زارگه‌لى ده‌گرێته‌وه به تایبه‌تى بۆردوومانه‌كه ناوچه‌ى گوجینه‌ى زارگه‌لى كردبووه ئامانج كه ساڵى پار دواى بۆردوومانه‌كان و رووخانى خانووى (4) هاووڵاتى ناوچه‌كه به ته‌واوى چۆڵ كرا.