14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌پىَ ئامارێكى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سۆران له ساڵى 2012 به‌برِى زیاتر له ( 18) ملیار دینار، زیاتر له (325) پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بوارى كاره‌با له سنورى هه‌ر چوار قه‌زاى سۆران، چۆمان، رواندزو مێرگه‌سۆر ئه‌نجامدراوه، هاوكات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پرۆژه‌ى دانان و ئیشپێكردنى وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى (200) مێگاواتى له‌سنورى ده‌ڤه‌رى سۆران دروست ده‌كرێت. ئه‌ندازیار فیسه‌ل حوسێن به‌رێوه‌به‌رى كاره‌باى سۆران ریگه‌یاند : له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2012 دا به برى زیاتر له ( 18 ) ملیار دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با و په‌ره‌پێدانى پاریزگاى هه‌ولێر توانراوه نزیكه‌ى (325) پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بوارى كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت، پرۆژه‌كانیش بریتی بوون له دانانى چه‌ند وێستگه‌یه‌كى نوێی جۆرى مۆبایل و گه‌یاندنى كاره‌باى نیشتمانى بۆ گوند و ئاوایى و گه‌رِه‌ك و شوێنه گشتییه‌كان و فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆرِه‌كانى كاره‌باو وچاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى و راكێشانى كێبلى ژێر زه‌وى و دانانى تۆرِى رووناكى بۆ شه‌قام و كۆلان و ریًگا سه‌ره‌كییه‌كان و چاككردنه‌وه و ده‌رهێنانى فیده‌رى نوىَ و دانان و چاكردنه‌وه‌ى موه‌لیده‌ى گونده‌كان، به‌گشتیش پرۆژه سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له گه‌یاندنى كاره‌باى نیشتمانى بۆ نزیكه‌ى (50) گوند و ئاوایى و شویًنى گشتى كه ئێستا له دوا قۆناغى كۆتایدان به‌تایبه‌تى بۆ (14) گوندى دۆڵى باڵه‌یان له باڵه‌كایه‌تى و گونده‌كانى ولاَت ژێرى له ده‌ڤه‌رى بارزان و كردنه‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى 33 كه‌ى ڤى له دیانا و راكێشانى چه‌ند فیده‌رێكى نوىَ و دانانى سىَ وێستگه‌ى موبایل له هه‌ریه‌كه له شارۆچكه‌ى ره‌واندز و شاره‌دێى وه‌رتى و گوندى دۆرىَ و ، گه‌یاندن و دانانى تۆرى رووناكى له‌شه‌قام و كۆلان و ریگه سه‌ره‌كییه‌كانى شارى سۆران و مێرگه‌سورو چۆمان و رواندز، هه‌روه‌ها بۆچاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى بوارى هونه‌رى كاره‌با و كارگێرى وه‌زارتى كاره‌با چه‌ندین ئامێر‌و ئۆتۆمبێل و كه‌لى و پێداویستى بۆ فه‌رمانگه‌و بنكه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى سنورى به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان دابین كراوه.