14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- دوێنێ له‌مه‌راسیمێكى به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێكه‌وت حمه رِه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به به‌هاى (108) ملیار دینار پرۆتۆكۆڵى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى (300) قه‌ره‌وێله‌یی له‌پارێزگاى دهۆك له‌نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆمپانیاى ڤینیست ئیمزا كرا، به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردن گه‌یاندنى دانیشتوانى سنوره‌كه نه‌خۆشخانه‌ى 300 قه‌ره‌وێله‌ییه له‌سه‌ر شێوازێكى پێشكه‌وتوو بنیات ده‌نرێت و ته‌واوى به‌شه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له‌خۆوه ده‌گرێت.
له‌رێوره‌سمی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به گرنگى جێبه‌جىَ كردنى پرۆژه‌كه كرد بۆسوود گه‌یاندن به‌دانیشتوانى پارێزگاى دهۆك و ده‌وروبه‌رى، گوتیشى: ئامانج له‌واژوكردنى ئه‌م گرێبه‌سته زیاتر گه‌یاندنى ده‌ستى خزمه‌ت گوزارییه له‌بوارى پزیشكى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش.