سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كرد
به‌ڕێز سه‌رنووسه‌رو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی كوردستانی نوێ
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پیرۆزبایتان لێده‌كات، كه‌به‌هه‌وڵ و ماندوبوون و سه‌لیقه‌ی ئێوه‌و ته‌واوی رۆژنامه‌نووس و كادیره‌كانی توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بكات.
كوردستانی نوێ شانبه‌شانی رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن شوێنده‌ستی دیاره له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بۆخه‌ڵك و په‌ره‌پێدانی وشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستاندا، هیوادارین وه‌ك چۆن له‌رابردوو ئه‌و رۆڵه گرنگه‌تان بینیوه، له‌داهاتوودا باشتر‌و كاریگه‌رتر كاربكه‌ن و خزمه‌تی زیاتری بواره‌كه‌تان بكه‌ن و په‌ره‌ی زیاتر به‌رۆژنامه‌كه‌تان بده‌ن.
دووباره له‌م یاده‌دا پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین .
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
12/1/2013
