12ی كانوونی دووهم/ یهنایهر (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ شەممەبەسەدان لە پەنابەرانی كوردی دانیشتووی زۆربەی شارەكانی ئەوروپا، بەمەبەستی دەربڕینی توڕەیی و ناڕەزایی لە كوشتنی ئەو 3 ئافرەتە چالاكوانانەی كورد كە لە پاریسی پایتەختی فەرنسا شەوی پێنجشەممەی رابردوو كوژرابوون، خۆپیشاندان ساز دەكەن، سەرچاوەكانی هەواڵ لە پاریس بڵاویان كردەوە، دوای كوژرانی ئەو سێ ئافرەتە كوردە، بەهەزاران كەس لە شارەكانی ئەوروپا بەتایبەتیش لە شارەكانی ئەڵمانیاوە لە رێگای پاسی نەفەر هەڵگرو خزمەتگوزارییەكانی دیكەی گواستنەوە، روویان لە پاریس كردووە، بە ئامانجی سازكردنی خۆپیشاندانێكی فراوان، دژ بە كوشتنی هەرسَی ئافرەتی چاڵاكوانی كورد و رەتكردنەوەی، هەروەها دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەو رووداوە، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوینی ئەمنی لە پاریس گیراوەتەبەر.