پارتی دیموکراتی کوردستان: ئامادەی ھەموو ھاوکارییه‌کین بۆ سەرکەوتنی دانوستانی نێوان حکوومەتی تورکیا وعه‌بدوڵڵا ئۆجەلان

پارتی دیموکراتی کوردستان: ئامادەی ھەموو ھاوکارییه‌کین بۆ سەرکەوتنی دانوستانی نێوان حکوومەتی تورکیا وعه‌بدوڵڵا ئۆجەلان
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: پارتی زۆر دڵخۆشە بە ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و حکوومەتی تورکیا و ئامادەی ھەمووھاوکارییه‌کین بۆ سەرکەوتنی ئەم دانوستانانە.
جەعفەر ئیمینکی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info راگەیاند: ئێمە پێشوازییه‌کی گەرم لە دانوستانەکانی نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان وحکوومەتی تورکیا دەکەین، پێشتریش پارتی ھاندەرێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەیئەم دانوستانانە ئەنجام بدرێن و چەندین جار سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی جەختی کردۆتەوە کە گرنگە دیالۆگی راستەوخۆ لەنێوان پەکەکە وحکوومەتی تورکیا بکرێت، عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانیش پەراوێز نەخرێت و دانوستانەکان بەرێگای ئەو ئەنجام بدرێن.
جه‌عفەر ئیمینکی گوتیشی: نێچیرڤان بارزانیش چەندین جار راستەوخۆ ئەم پلانانەی باسکردووە کە پێویستییه‌کی یەکجار زه‌رو‌رەبۆ تورکیا و پەکەکە و ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانیش کۆتایی بەم شەرە بێت، کەنزیکەی 28 ساڵە بەردەوامە، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر دڵخۆشە بەم دانوستانانە و ئامادەیە بۆ ھەرھاوکارییه‌ک بۆ سەرکەوتنی ئەم دانوستانانە.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق ئیمینکی گوتی: خۆپێشاندانەکان تایبەت بووە بە پێکھاتەی سوننە، بەنیسبەت ئێمەی کورد ئەو تایبەت مەندییەی ئەوان ھەیانبووە ئێمە نەمانبووە وئێمە نەمان ویستووە مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەی ئێستا لەعێراق ھەیە بکەین کەبۆنی تائیفیەت و مەزھەبیەت و دابەشونێ لێدێت، چونکە دیالۆگی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەردەوامە و پشتیوانی بۆ داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەرانیش کە پێویست بووە بەردوامە، بەڵام نەبێتە شێوازێک بۆ دروستکردنی میحوه‌ری کورد لەگەڵ سوننە و کورد لەگەڵ شیعە یان یەک دژی یەکی دیکە، ئێمە نامانەوێ بەم جۆرە مامەڵە بکەین، بەڵکو ئێستا عێراق لە قەیراندایە و دەبێ بەگشتی چارەسەر بکرێت ، بۆیە دەمانەوێ ئەمە بپارێزین و رۆڵی خۆشمان ببینین لەنێوان خۆپیشاندەران و حکوومەتی عێراق، داوامان لەحکوومەت ھەبووە داواکاری خۆپیشاندەران چارەسەربکات و بەشێوەیه‌کی ئیجابی وه‌ڵامیان بدرێتەوە و ھەموو توندوتیژییه‌ک لە بەرامبەر خۆپیشاندەران رەتده‌کەینەوە و ئێمە ھەڵوێستی خۆمان دیاریکردووە.
ناوبراو رونیشیکرده‌وە: بڕیارە13 ئەم مانگە شاندێکی ھەرێمی کوردستان دووبارە سەردانی بەغدا بکات لەگەڵ پلانێکی دارێژراوی کۆنکرێت و کارنامەیه‌کی نۆ خاڵی لەگەڵ خۆیان دەبەن وھیوادارین حکوومەتی ناوەند بەشێوازێکی ئیجابی وه‌ڵامی ئەم نۆ خاڵە بدەنەوە.
Top