حاجى ئۆمه‌ران.. تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى كه‌ش و هه‌وا سنور به داخراوى ده‌مینیته‌وه
عه‌بدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌هۆى به‌رده‌وام به‌فر بارین و دروست بوونى ئاسته‌نگى هاتووچۆ له نێوان شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران – چۆمان و رانهماڵینى به‌فرى نێوان رێگاى خانێى رۆژههلاَت تا سنورى ته‌مه‌رچین له لایه‌ن تیمه‌كانى راماڵینى به‌فرى ئێران، ئاڵوگۆرى بازرگانى و گه‌شتیارى له سنورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران وه‌ستاوه‌و تا رێگاى خانىَ تا سنور له به‌فر رانهماڵدرێت سنوره‌كان به رووى بازرگان و گه‌شتیاران به داخراوى ده‌مێننه‌وه‌و داواشى له گه‌شتیاران كرد تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى رێگا‌و بانه‌كان گه‌شت بۆ ئێران و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
