دانیشتووانی ناحیه‌ی سیروان كۆمه‌ك و هاوكارى كوردانى رۆژئاوا ده‌نێرن

دانیشتووانی ناحیه‌ی سیروان كۆمه‌ك و هاوكارى كوردانى رۆژئاوا ده‌نێرن
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى خۆراك و هاوكارى ئاواره‌كانى رۆژئاواى كورستان چه‌ند گه‌نج ولاوێكى شارۆچكه‌ى سیروان له‌رێگه‌ی پێكهێنانی كه‌مپینێكه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ى خۆراك وپێداویستى بۆ كوردانی رۆژئاوا ده‌ست پێكرد كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.

عه‌لى حه‌لاق ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كه‌مپینه‌كه‌ گوتی: دانیشتوانى سیروان و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كۆمه‌ك وخواردنیان بۆ ئاواره‌كانى كوردستانى رۆژئاوا كۆكرده‌وه‌و به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كردووه‌، دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش كۆمه‌كه‌ كۆكراوه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئاواره‌كان.
Top