داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت كۆمه‌كى كوردانى خۆرئاوا بكه‌ن
له نامه‌كه‌دا هاتووه وه‌ك ده‌زانن هه‌لومه‌رجی ژیان له خۆرئاوای كوردستان به قۆناغێكی دژواری ئابووری و مرۆیی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك ئه‌ركه چی له توانادا هه‌یه بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی خوشك و براكانمان له‌و به‌شه‌ی كوردستان درێغی نه‌كات، ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور له شار و شارۆچكه‌كان به‌پێی توانا هه‌وڵی هاوكاریكردنیان داوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه له ئاستی پێویستدا نه‌بووه و دۆخی ژیان له‌وێ زۆر خراپتره له‌وه‌ی كه راگه‌یاندنه‌كان تیشكی ده‌خه‌نه سه‌ر، به تایبه‌تی له بواری داوده‌رمان و خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كاندا.
له‌و روانگه‌وه داوا له په‌رله‌مانتاران كراوه وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل له باشوری كوردستان رێبه‌رایه‌تی كه‌مپینێك بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دا‌و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه‌كان بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه له سایه‌ی سه‌ختترین بارودۆخدا هێشتاش له شار‌و گونده‌كانی خۆیاندا ده‌ژین له خۆرئاوای كوردستان.
داواش كراوه سه‌ره‌تا په‌ره‌له‌مانتارانى ئێستا و ئه‌وانه‌ی كه پێشتر په‌رله‌مانتار بوون پشتیوانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌بكه‌ن و له‌ناوخۆیاندا هاوكاری كۆبكه‌نه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌هه‌میش داوا له خاوه‌ن كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان بكرێت له كۆمه‌كه دارایی و ده‌رمانیه‌كانیان پێشكه‌ش به خوشك و براكانیان له رۆژئاوا بكه‌ن.
پێشنیازیشكراوه هه‌نگاوى سێیه‌م بریتی بێت له كه‌مپینێكی جه‌ماوه‌ری له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
