12ی كانوونی دووهم/ یهنایهر (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بەڵگە هەیە، ئەو سێ ئافرەتە كوردەی كە لە پاریس كوژران، بەهۆی ململانێ نێوخۆی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)وە بوو بێت، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی نەهاری لوبنانی بڵاوكردۆتەوە، ئەردۆغان رایگەیاند: ئەء باڵاخانەیەی كە ئافرەتەكانی تێدا كوژراوە، قفلی ژمارەكراوی نهێنی هەبووە، بێجگە لە ئەندامانی ئەو پارتە، كەسی دیكە ناتوانێت بچێتە نێو ئەو باڵاخانەوە، سەرەڕای ئەوەش پێویستدەكات، هەموومان چاوەڕوانی دەرنجامی لێكۆڵینەوەكانی بەرپرسانی فەرەنسا بكەین، سەرۆك وەزیرانی توركیا لەدرێژەی لێدوانەكەیدا هەروەها رایگەیاند: گومان دەكەین كە كوژرانی ئەو سێ ئافرەتە یان بەهۆی ململانێی ناوەخۆی ئەو پارتەوە بووبێت یانیش ناحەزان ویستوویانە لە رێگای ئەو كردەوەیانەوە، دانووستانەكانی ئاشتی بۆ چارەسەری پرسی كورد لە توركیا پەك بخەن. شایەنی باسە لە پاریس لەكردەیەكی پیلان بۆ دارێژراودا 3 ئافرەتی كورد بەناوەكانی فیدان دۆغان و سەكینە جانسیز و لەیلا سیلامیز بە لێدانی گولە لەسەریان كوژران.