سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ریمی کوردستان، تیرۆکردنی سێ ژنه چالاکوانی کوردی له پاریس سەرکۆنە کرد
دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: \"زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی تیرۆرکردنی سێ ژنه چالاکوانی کورد ( سکینه جانسیز و فیدان دۆغان، ولهیلی سویلمیز) مان پێگه‌یشت، که رۆژی 10/1/2013 له‌ئه‌نجامی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌پاریس گیانیان له‌ده‌ستدا . له‌کاتێکدا به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ئه‌م چالاکوانه کوردانه ده‌که‌ین، هاوکات هاوخه‌می وسه‌ره‌خۆشی خۆمان بهکهسوکار و هاورێ وهاوسه‌نگه‌رانی قوربانیه‌کان راده‌گه‌یه‌نین، هیوادارین ئه‌م رووداوه نه‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی پرسی کورد له تورکیا له‌ئارادایه. داواش له‌حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌ین هه‌وڵه‌کانی چڕبکاته‌وه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران وئاشکراکردنی ئه‌و ده‌ست و لایه‌نانه‌ی که‌له‌پشتی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره تیرۆریستیهوهبوون.\"""
