حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ى رووداوه‌كه‌ى پاریس ده‌كات
له‌باره‌ى كاریگه‌رى ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر پرسی ئاشته‌وایی و گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسانى پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، دزه‌یی رایگەیاند \""ناتوانین جارێ هیچ بڵێین چونكه روون نه‌بووەته‌وه كێ له دواوه‌ى رووداوه‌كه‌یه ، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا له رێگاى زمانى دیالۆگ و ئاشتیییه‌وه\"".
شه‌وى رابردوو هه‌ریه‌ك له ساكینه جانسز، یه‌كێک له دامه‌زرێنه‌رانى پارتى كرێكارانى كوردستان و فیدان ئۆغان نوێنه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ى گاره دونوردى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا كوژران."
