له‌ساڵی رابردوو له‌گه‌رمیان 25 هه‌زار نه‌مام چێنراوه‌

له‌ساڵی رابردوو له‌گه‌رمیان 25 هه‌زار نه‌مام چێنراوه‌
9ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌دێی رِزگاری هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌مساڵ سه‌رباری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پارك و باخچه‌ بۆ سه‌وزكردنی ناوچه‌كه‌، هاوكات ساڵی رابردوو 25 هه‌زار نه‌مام چێندراوه‌.

ئاراز محه‌مه‌د راگه‌یاند: ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 25 هه‌زار نه‌مام له‌ شوێنه‌جیاجیاكانی ناحیه‌ی رِزگاری چێندراوه‌، نه‌مامه‌كانیش له‌ جۆری واشنتۆنیا و ئه‌لبیزیا و سه‌بابه‌ح و ده‌دۆنیا و گوڵه‌باخ و توو.
Top