سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعیراقیه ده‌كات
له‌دیدارێكدا، بیروڕا ئاڵوگۆركرا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی وڵات له به‌ر ڕۆشنایی پێشهات و گۆرانكارییه سیاسییه‌كان و رێ‌و شوێنه‌كانی دانانی سنورێك بۆ قه‌یرانی ئێستا‌و گه‌مارۆدانی و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی كێشه‌كان له چوار چێوه‌ی ده‌ستورو رێككه‌وتنه‌كانی پێشوی نێوان لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان و په‌یره‌و كردنی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی دوور له درووشمی تایفه‌گه‌ری به مه‌به‌ستی رێگرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری جیاوازی و دابڕان له نێوان رۆله‌كانی گه‌لی یه‌ك وڵات‌دا.
هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی داهاتویان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كرده‌وه له پێناو یه‌كخستنی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان له باره‌ی ئێستا‌و داهاتووی وڵات‌دا.
