ئەحمەد تورك: داواكانی ئۆجەلان ڕەوان

 ئەحمەد تورك: داواكانی ئۆجەلان ڕەوان
9ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد و یەكێك لەو دوو كەسەی سەردانی عەبدوڵلا ئۆجەلانیان لە دوورگەی ئیمرالی كردووە، بە \"حورییەت دەیلی نیوز\""ـی ڕاگەیاندووە كە داواكارییەكانی ئۆجەلان داواكاریی سادە و ڕەوان و نابێتە بارگرانی بۆ توركیا.

ئەحمەد تورك پێی وایە ئەم جۆرە داواكاریانە جێبەجێكردنیان لە هەر وڵاتێكی دیموكراسی ئاسانە، چونكە داواكاریی زۆر سادەن.

لە بارەی ئەوەی كە گوایە مەسەلەی چەكدانانی پەكەكە بەشێك نەبووە لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ ئۆجەلاندا، تورك ڕەتی كردەوە وەڵامی پرسیارێكی لەم جۆرە بداتەوە و تەنیا گوتی \""گەشبینم بە بابەتەكە.\"""
Top