كوردێك خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌ركۆماری‌ ئێران كاندید ده‌كات‌

كوردێك خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌ركۆماری‌ ئێران كاندید ده‌كات‌
9ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- كوردێك خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئيسلامی‌ ئێران كاندید ده‌كات‌ كه‌ بریاره‌ له‌حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌بچێت، هاوكات ئه‌و كانیده‌ كورده‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خوی‌ بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌سه‌رۆكی‌ ئێران له‌ 10 خاڵدا ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ سایته‌ كوردییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كوردێكی‌ رۆژهه‌ڵات خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌ركۆماری‌ ئسلامی‌ ئێران كاندید ده‌كات‌ به‌ناوی‌ سه‌ردار پشده‌ری.

‌له‌باره‌ی‌ ئامانجی‌ خۆ كاندیدكردنی‌، سه‌ردار پشده‌ری‌ ده‌ڵێت‌، \"دەمەوێ لەو رێگایەوە کێشەی کورد بجوڵێنم‌و لەخەڵکی ئێران‌و تەواوی دنیای بگەیەنم کە کوردەکانیش دەیانەوێ سەرۆکایەتی بەدەستبهێنن‌و بەشێوازێکی تازە وڵات بەرێوە بەرن‌و هەوڵی دروستکردنەوەی ئیمپراتۆری میدیاش دەدەم.\""

سه‌ردار پشده‌ری‌ ساڵی‌ 2009ش خۆی‌ كاندیدكرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ ئێران، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی‌ ره‌تكرایه‌وه‌، به‌و پێییه‌ی‌ له‌ماده‌ی‌ 115ی‌ یاسای‌ بنه‌ره‌تی‌ ئێراندا هاتووه‌، ده‌بێت سه‌ركۆمار‌ له‌مه‌زهه‌بی‌ شیعه‌ بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوبراو وتی‌، \""جاری پێشوو داوامکرد کە ناوم بخرێتە ناو لیستی ئەو خەڵکانەی کە خۆیان ناو نوس کردوە بۆ سەرۆکایەتی ئێران، بەڵام رژێمی جمهوری ئیسلامی وەڵامی نەدامەوەو ناوی نەخستمە ناو لیستەکەوە، ئەوەش لەروانگەی پڕۆپاگندەی ئێران بۆ دیموکراتیەت بەزەرەری ئێران تەواوبو و دنیا دەڵێ ئەگەر دیموکراتیەت هەیە بۆ رێگا نادەن کوردێکی دوور لەدەسەڵات خۆی هەڵببژێرێ.\""

دواین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ساڵی 2009 ئه‌نجدامدرا كه‌ تیایدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جاری دووه‌م توانی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆماری ئێران، بریاریشه‌ یانزه‌یه‌مین خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران له‌‌ 14 حوزه‌یرانی‌ 2013دا ئه‌نجامبدرێت.

ئه‌و كانیده‌ كورده‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خوی‌ بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌سه‌رۆكی‌ ئێران له‌ 10 خاڵدا ئاشكرا ده‌كات‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، \""کوردەکان بەتێکڕا، بەتایبەتی کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستان، دەتوانن بەشێوەی ریفراندۆم‌و داواو دەنگدان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو جوغرافیایە بدەن‌و لەگەڵ یەکتر تێکەڵ ببنەوە، تا حەوت ساڵ هیچ جۆرە چەکێک ناکڕین‌و ئەگەر بۆشمانکرا ئەو چەکانەی هەن دەیان فرۆشین، ئەو بوجەو داهاتەش دەخرێتە ناو هەمان حسابی بانکی سەرەوە بۆ بنیات نانەوەی وڵات، هاوكات موچانەو یارمەتی هەموو ئەو گروپ‌و کۆمەڵه‌و حیزبانە دەبڕم کە ساڵەهای ساڵە موچانەیەکی موفت لەداهاتی خەڵکی ئێران وەردەگرن، پارەکە دەخرێتە حسابێکی تایبەتیەوە بۆ بنیات نانەوەی وڵات.\""

سەردار پشدەری لەهاوینی 1948 لەکوێستانی کێلێی سەر سنوری نێوان سەردەشت‌و پشدەر لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان خاوەنی دوو راپەڕینن، باوکی سەرداریش ئەفسەر بووە لەکۆماری کوردستان لەمهابادو دۆستێکی نزیکی مەلامستەفای بارزانی بووە، ئەو دۆستایەتیەش وایکردوە کە باوکی سەردار ببێتە یەکەم پێشمەرگەی \""شۆڕش\""ی ئەیلول لە1961 لەناوچەی پشدەر تاکو 1963، دواتریش پشده‌ری بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌یلول.

لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی عێراق ـ ئێران لەساڵی 1980 سەردار پشدەری چۆته‌ ئەوروپاو له‌ لەندەن جێگیر بووه‌و دەستیکردووه‌ بەکاری دیپلۆماتی‌و بازرگانی، ئێستاش هه‌ر له‌و وڵاته‌ ده‌ژی‌. خاوه‌نی‌ 11 کتێبه‌، پێنجیان کتێبی 450 لاپەڕەی گەورەیه‌و لەسەر نەوتی کوردستانه‌و دوو کتێبیان ئینگلیزیە‌و کتێبێکیان عەرەبیە.


-ئاوێنە"
Top