حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ندێكى تایبه‌ت به گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند \"ئه‌وان خه‌ریكى داڕشتنى هه‌یكه‌لى ناوه‌ندێكى تایبه‌تن به گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه\"".
سەفین دزەیی راشیگەیاند \""مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌نده دروستكردنى پردێكه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و رۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌ى تایبه‌تى بو دیار ده‌كرێت و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ناوه‌نده‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت و دواتر باجى تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان دروست ده‌كرێت\"".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی \"" ئه‌و ناوه‌نده وه‌ك بانكێكی زانیاری ده‌بێت و رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن زانیارییه‌كان و راگه‌یاندراوه‌كانی حكومه‌ت له‌و ناوه‌نده وه‌ربگرن، چونكه ناكرێت ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێك گوته‌بێژ لێدوان بدات، به‌ڵكو دوای دروستبونی ناوه‌نده‌كه له كوردستانیش وه‌ك وڵاتان گوته‌بێژ له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان كاتی پێویست كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی ده‌كات و دواتر رۆژنامه‌نووس پرسیاری خۆی ده‌كات\"".
له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری گوته‌بێژى حكومه‌ت بوو، دوای چه‌ند مانگێك له‌ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌م، سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده كرایه گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان."
