هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى: پێویسته پرۆسه‌ى سیاسى عیراق، لهخولانهوهى ناو بازنه‌یه‌كى داخراو، رزگار بكرێ
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆسره‌ت رهسولڕ عه‌لى، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى و خانمى یه‌كه‌مى عیراق ء د.به‌رهه‌م جێگرى دووه‌م و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرِو چه‌ندین هه‌ڤاڵى مه‌كته‌بى سیاسى، لهپێشوازیاندا بوون.
لهكۆبوونهوهیهكى دۆستانه‌دا، هه‌ردوولا، بارودۆخى عیراق، ناوچه‌كه، كوردستان و په‌یوه‌ندى هه‌ردوولایه‌نى هاوپه‌یمانیان بهگۆرِینى بیرورِاى هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌سه‌ر رووداوه‌كانى عیراق، دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى گشتى دۆخه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانى ناو رووداوه‌كه، لایه‌نه به‌شداره‌كانى، دروشمء سیاسه‌ته‌كانیان، له‌م هاوكێشه‌یه‌ى ناوچه‌كه‌و عیراقدا، كۆبوونه‌وه، گه‌یشته ئه‌و بۆ چوونه هاوبه‌شه، چ ناوچه‌كه و چ رووداوه‌كانى عیراق، له‌رۆخى دۆخى مه‌ترسیداردان، بۆیه پێویستیان به‌كۆبوونه‌وه‌ى خێراى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى، به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌یه، بۆ دوا برِیاردان له‌سه‌ر ورده‌كارى رووداوه‌كه. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شیش له‌گه‌لڕ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌یه، بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى هاوهه‌ڵوێستى و جموجۆڵى سیاسى له‌ناو لایه‌نه‌كانى عیراقدا، بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه، به‌گرتنه‌به‌رى رێگه چاره‌سه‌رى سیاسى ئه‌و تۆ، كه چیكه ئه‌م روداوانه‌ى كه ده‌توانرآ رآ لهروودانیان بگیرآ، دووباره نه‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه، جه‌ختى كرده‌وه، پێویسته پرۆسه‌ى سیاسى عیراق، لهخولانهوهى ناو بازنه‌یه‌كى داخراو، رزگار بكرآ.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت كرایه‌وه كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، یه‌كێتى و پارتى، ئه‌ركێكى ههستیارو چاره‌نوسسازیان له‌سه‌ر شانه. ده‌بآ وریاى رووداوه‌كان بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵن، دوژمنانى دیموكراسى و فیدرالڕ، پرۆسه‌ى دیموكراسى په‌ك بخه‌ن و كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى برِگهكانى ده‌ستوور، له‌هه‌ر كوێیه‌كى عیراقیش مافى دیموكراسى و ده‌ستورى، داوابكرآ، له‌چوارچێوه‌ى عیراقى فیدراڵى فره‌ییدا، پشتیوانى ده‌كرآ، پێچه‌وانه‌كه‌شى به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
