قائیمقامی شنگال رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی دیجله – شه‌نگاڵ ده‌كرێت
هه‌روه‌ها گوتی: پرۆژه‌كان له‌بواری ئاڤاكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌زن و چه‌ندین بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌ی تێیدایه، هه‌روه‌ها دروستكردن و قیرتاوكردنی چه‌ندان رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان شه‌نگال و گوند و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به‌شه‌نگال، به‌ڵام له هه‌ر هه‌موویان گرینگتر، دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاوی هاوبه‌شی به‌عاج و شه‌نگاله، پرۆژه‌كه بریتیه له گه‌یاندنی ئاو له رووباری دیجله‌وه بۆ شه‌نگال و به‌عاج كه به‌یه‌كێك له‌پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كان دێته هه‌ژمار كردن.
