شەپۆلێكی باران دەستپێدەكاتەوە
له راپۆرته‌كه‌ی كهشناسيدا هاتووه: پێشبینی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان له رۆژی شه‌ممه‌وه 5-1-2013 بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای سپی ناوه‌راسته‌وه كاریگه‌ریه‌كانی له روۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دوو شه‌ممه زیاد ده‌بێت و له رۆژی سێشه‌ممه لاواز ده‌بێت، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه قوڵتر ده‌بێته‌وه له سه‌رناوچه‌كانی هه‌رێم له رۆژی پێنجشه‌ممه دوای نیوه‌رۆ به‌نا به‌خوا كاریگه‌ری نامێنێت.
راپۆرته‌كه كه ناوی فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ره ده‌ڵێت: \"كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌بێته هۆی كه‌شێكی هه‌وراوی له‌گه‌ڵ بارینی باران له رۆژی شه‌ممه تا پێنج شه‌ممه له نێوانیدا به‌فر بارین له ناوچه شاخاویه‌كاندا رووده‌دات به‌تایبه‌ت له رۆژی چوارشه‌ممه.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئاراسته‌ی با له باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌بێت خێرایهكهی مام ناوه‌ند ده‌بێت له نێوان 20 – 30 كم له سه‌عاتێكدا له رۆژانی دووشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه زیاد ده‌كات بۆ 30 -40 كم له كاتژمێرێك پله‌كانی گه‌رماش روو له دابه‌زین ده‌كات به 5 تا 7 پله به تایبه‌تی رۆزی بێنج شه‌ممه له هه‌ندێك شوێن ده‌گاته ژێر پله‌ی سفری سه‌دی.
ئه‌م نزمه پاڵه په‌ستۆیه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عیراقیش هه‌روه‌ها ولاتانی دراوسێ وه‌ك توركیا و ئیران وسووریا و ئورده‌ن ده‌گرێته‌وه."
