له‌گه‌رمیان ژماره‌ی قوربانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌می كردووه
به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاشكرای كرد له ساڵی 2012 دا 47 كه‌س به رووداوی ئۆتۆمبیل گیانیان له‌ده‌ستداوه 529 كه‌سیش بریندار بوون، به به‌راورد به ساڵی 2011 رێژه‌ی قوربانییه‌كانی رووداوی هاتووچۆ كه‌می كردووه چونكه له 2011 دا 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه 442 كه‌سیش بریندار بوون.
له‌باره‌ی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له 2006 وه بۆ 2012 ئاشكرای كرد 38645 كه‌س مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌ركردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 35961 یان پیاوه ده‌ریان كردووه‌و 2684یان له‌لایه‌ن ئافرتانه‌وه ده‌ركراوه.له‌باره‌ی مۆڵه‌تی گشتیش گوتی: له 2006ـه‌وه تا ئێستا 24108 كه‌س مۆڵه‌تیان ده‌ركردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 24095یان له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی نێر‌و 13 كه‌سیشیان له‌ره‌گه‌زی مێ بووه.
