ژه‌هراویبوونى ئاوى سه‌رچاوه‌ى گوندى به‌رمیزه ره‌تكرایه‌وه
محه‌مه‌د ئیسماعیل بهرِێوهبهری شارۆچكه‌ى سیده‌كان رایگه‌یاند: دواى چه‌ند رۆژێك له بۆردوومانى ناوچه‌كه لیژنه‌یه‌ك به به‌شدارى نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندرووستى و ئاوى سۆران و نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌ورووبه‌رى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى ئاوى سیده‌كان سه‌ردانى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌یان كرد كه نزیكه‌ى (4) كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری گوندى بهرمیزهوه دووره و دواى وه‌رگرتنى نموونه‌ى ئاوه‌كه و پشكنینیش ده‌ركه‌وت كه ئاوه‌كه پاك و سه‌لامه‌ته و شیاوى خواردنه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ش كه به‌ر پرۆژه‌ى ئاوه‌كه كه‌وتووه ده‌رخسته‌ى پێویست كراوه‌و بریار وایه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا چاكبكرێته‌وه تا چاك كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ش رۆژانه به دابینكردنى زیاتر له (40000) لیتر ئاوى خواردنه‌وه‌ى پاك به رێگاى تانكه‌ره‌وه به‌سه‌ر (200) خێزانى گوندى به‌رمیزه دابه‌ش ده‌كرێت.
