وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى بىَ رێزی به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان ئیدانه ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا له‌قه‌زاى سۆران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌رِه‌شه‌و مامه‌ڵه‌ى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامێكى نابینا ده‌كرێت و دوور له‌كارى مرۆڤانه ئازارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى ده‌درێت و بىَ رێزى به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ئیدانه‌ى ئه‌م جۆره هه‌ڵسووكه‌وته ده‌كات و هه‌موو جۆره بىَ رێزییه‌ك ء پێشێلكردنى مافه‌كانى كه‌مئه‌ندامانء ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئه‌و توێژه له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت ئیدانه ده‌كه‌ین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م كاره‌ش به‌پێشێلكردنى راسته‌وخۆى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌تایبه‌تى مافى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان داده‌نێین.
هاوكات داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنووره‌كه ده‌كه‌ین یاسا رۆڵى خۆى ببینێت و هه‌وڵى ته‌واو بدرێت ئه‌نجامده‌ران و تۆمه‌تباران به‌سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێت به‌جۆرێك ره‌فتارى هاوشێوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا نه‌بێته نه‌ریت و بنه‌برِبكرێت. له‌كاتێكدا تێكرِاى خه‌ڵكى كوردستان به‌چاوى رێزه‌و سه‌یرى كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ن و توێژێكى خاوه‌ن به‌هره‌و تواناى جۆربه‌جۆرن له‌كۆمه‌ڵگه‌داو پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه‌و ئه‌ركى هه‌مووانه كه‌مافه‌كانیان بپارێزین.
