لە 2012ـدا نزیکەی ملیۆن و نیوێک گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

 لە 2012ـدا نزیکەی ملیۆن و نیوێک گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
2ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- لەو دوو ملیۆن و 200 هەزار گەشتیارەی کە ساڵی 2012 سەردانی هەرێمیان کردووە، یەک ملیۆن و 450 هەزاریان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێریان کردووە کە نزیکەی 66%ـی ڕێژەی گشتی دەبێت.

دوێنێ پارێزگای هەولێر لە میانەی ڕاگەیاندنی چالاکییەکانی ساڵانەیدا، ئاشکرای کرد کە 350 هەزار گەشتیار زیاتر لە ساڵی 2011 سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
نەوزاد هادی هۆکاری پەرەسەندی ژمارەی گەشتیاران بۆ پەرەپێدان و زیاتر ئاوەدانبوونەوەی پارێزگاکە دەگەڕێنێتەوە.

ژمارەی گەشتیاران لە ساڵی 2011ـدا یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس بوو کە زیاتر لە 64%ـی وەبەر هەولێر کەوت و لەم ساڵەدا هەولێر پێشوازی لە یەک ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار کرد.
Top