شاندی بەغدا بۆ رێککەوتن نایەتە هەولێر
فەریق جەبار یاوەر، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاند \"بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای کاری سەربازی بەغدا بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە\"".
فەریق جەبار یاوەر راشیگەیاند \""هاتنی ئەو شاندە بۆ واژوو کردنی رێککەوتن نییە بەڵکو بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەردوو کارنامەی هەولێر و بەغدا\"".
بڕیاربوو 2012/12/30 شاندێكی ههردوو وهزارهتی ناوخۆ و بەرگری عێراق بگاته ههولێر، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار هاتنی شاندەکە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە دواخرا.
هاتنی ئەو شاندە سەربازییە باڵایەی حکومەتی عێراق، دوای سەردان کردنی شاندی وەزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دێت کە تێیدا وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە کارنامەیەکی نووسراویان پێشکەش بە بەرپرسانی بەغدا کرد."
