له‌ دیاله‌ نه‌ناسراوان به‌چه‌كی بێده‌نگ ده‌سترێژی له‌ راوێژكارێكی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمكانی ده‌كه‌ن

له‌ دیاله‌ نه‌ناسراوان به‌چه‌كی بێده‌نگ ده‌سترێژی له‌ راوێژكارێكی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمكانی ده‌كه‌ن
31ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ ئاشكرای كرد له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر ماڵی خالید لهێبی رِاوێژكاری پارێزگاری دیاله‌ بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ژماره‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانه‌كانی بوونه‌ قوربانی.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی دیاله‌ راگه‌یاند: له‌ ناوچه‌ی ده‌واسه‌ی باكووری شارۆچكه‌ی باقوبه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ نێو ئۆتۆمبیله‌وه‌ به‌ چه‌كی بێ ده‌نگ ته‌قه‌ له‌ماڵی خالید لهێبی رِاوێژكاری پارێزگای دیاله‌ بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌سترێژی كردنه‌وه‌ پاسه‌وانێكی ماڵی خالید لهێبی گیانی له‌ده‌ستداو 3 پاسه‌وانی دیكه‌ش برینداربوون.
Top